١ ئاب ٢٠٢٠ - ١١:٣٥
ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێران زیاتر دەکات

وەزیری دەروەی ئەمریکا وتی: گەمارۆکانی سەر ئێران دژی بەرنامەی ناڤۆکی، سەربازی و مووشەکی باڵستیک زیاتر دەکەین .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایک پەمپەئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە واشنتۆن گەمارۆکان دژی کانزای ئێران زیاتر دەکات تا 22  کانزای دیکەی بەکار هاتوو لە بەرنامە جیاوازەکانی ئێران ئابلۆقەی بکەوێتە سەر.

راشیگەیاند: ناوەندی سازێنەریی سوپای پاسداران و زۆربەی کۆمپانیاکانی سەر بەو ناوەندە لەژێر گەمارۆکانی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەمێننەوە .

پاگەندەی ئەوەشی کرد کە ئەوان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستیان لە دروست کردنی بنکەی ناڤۆکی فێردۆ بووە.